دەنگوباس:
سەرۆکوەزیرانی عێراق بڕیاریدا بە ناساندنی کاردیناڵ لویس ڕافایل ساکۆی
وەک پارتریاکی کلدانەکانی عێراق و جیهان کە پێشتر لەلایەن سەرۆک کۆماری عێراقەوە
لە پۆستەکەى لادرابوو.
بەپێی فەرمانی دیوانیی ژمارە (42228) کە ئیمزای محەممەد شییاع
سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراقی لەسەرە و لە ڕۆژی 5ـی ئەەم مانگەوە دەرچووە، ئاماژە
بەوە دەکات، پاڵپشت بە بڕگەی پێنجەم لە ماددەی یەکەمیی سیستەمی سەرپەرشتی پێکهاتە
ئایینییەکان کە بە ژمارە (32) لە ساڵی 1981 دەرچووە، هەروەها پاڵپشت بە فەرمانی
دادگای تێهەڵچوونەوەی فیدڕاڵی لە (30ـی نیسانی 2013)، فەرمانی ناساندنی کاردیناڵ
لویس ڕافایل ساکۆ، وەک پارتریاکی کلدانەکانی عێراق و جیهان، دەرکردووە.
سەرۆکوەزیرانی عێراق لە فەرمانەکەیدا دەسەڵاتی سەرپەرشتی کردنی کڵێسە کلدانییەکان بۆ
کاردیناڵ لویس ساکۆ گەڕێندراوەتەوە، هەموو لایەنە پەیوەندیدارەکانیشی پابەند
کردووە، کە پەیوەست بن بەو فەرمانە.
لە مانگی ئایاری ساڵی ڕابردوو د.لهتیف ڕهشیدی سهرۆك كۆمار
مەرسومێكی هەڵوەشاندەوە كە مام جەلال لەكاتی سەرۆكایەتییەكەیدا دەریكردبوو، بەڵام
د. لەتیف، دهسهڵاتی بهڕێوهبردنی وهقفی مهسیحییهكانی له (لویس ساكۆ) وهرگرتهوه.
دوای بڕیارەکە لەو کاتەدا سایكۆ لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا
ڕایگەیاند، ئەو هاوشێوەی سیستانی کە مەرجعی باڵای شیعەکانە، ئەویش مەرجعی
کریستیانەکانە و هیچ پەیوەندییەکی بە کاری سیاسییەوە نییە، بەڵام ڕەیان کلدانی نوێنەرایەتیی
کریستیانەکان ناکات و هەوڵی دەست بەسەرداگرتنی کڵێساکانی پارێزگای نەینەوا دەدات.
ئاماژەى بەوەش کردبوو کە لهتیف ڕهشید دهیهوێت وهقفهكانی مهسیحی
بداته دهست ڕەیان کلدانی.
رۆژی 3ی تهموزی 2023 لەتیف رەشید سەرۆك كۆماری عێراق مەرسومی ژمارە
(147)ی ساڵی 2013ی هەڵوەشاندەوە، مەرسومێك كە لەسەردەمی سەرۆكایەتی مام جەلالدا
دەركراوەو (لویس روفایل ساكۆ) وەكو پاتریاكی بابلی كلدانەكان لە عێراقو جیهانو
بەرپرسی وەقفی مەسیحییەكان لە عێراق دەناسێنێت.
بڕیارەکەى لەتیف ڕەشید لەو کاتەدا کاردانەوەى فراوانى بەدوای خۆیدا هێنا
و تا کار گەیشتە ئەوەى پاپای ڤاتیکان هاتە سەر خەت و هۆشداری دایە حکومەتى عێراق،
هاوکات ڤاتیک بۆ ماوەى چەند مانگێک سەفەری سەرۆک کۆماری عێراقی بۆ ڤاتیکان ڕاگرت.
هەموو ئەو فشارانەى خرایە سەر عێراق وایکرد سەرۆكایەتیی كۆماری عێراق
بڕەکەى خۆی بکشێنێتەوە و ڕۆژی 7ی تهموزی ساڵی ڕابردوو روونكردنەوەیەك لەبارەی
كشاندنەوەی مەرسومی 147وە دەربكات، روونكردنەوەكه نوسیبووی" كشاندنەوەی
مەرسومە كۆمارییەكە بۆ دەستبردن نییە بۆ دۆخی ئاینییو یاسایی كاردیناڵ لویس ساكۆ،
بەوپێیەی ئەو لەلایەن پاپاوە وەكو پاتریاكی كڵێسای كلدانی لە عێراقو جیهان
دانراوە، بەڵكو بۆ راستكردنەوەی دۆخی دەستورییە، بەوپێیەی مەرسومی ژمارە 147ی ساڵی
2013 بەبێ هیچ پاڵپشتییەكی دەستوریو یاسایی دەرچووە، سەرباری ئەمەش سەرۆكی كڵێساو
تائیفەكانی تریش داوای دەركردنی مەرسومی كۆماریی هاوشێوە دەكەن بەبێ بوونی هیچ
پاڵپشتییەكی دەستوریی.
هـ.ح
#عێراق