دەنگوباس:
وەزارەتی دارایی عێراق ڕایدەگەیەنێت، لە ماوەى
چوار مانگى ئەمساڵدا بڕى سێ تریلیۆن و ٢٢٥ ملیار دینارمان بۆ هەرێمی کوردستان
ناردووە لە ٩١٪ی بۆ مووچە بووە.
وەزارەتی دارایی عێراق خشتەی خەرجی و
داهاتەکانی لە چوار مانگی یەکەمی ئەمساڵ بڵاوکردەوە و ڕایگەیاندوە، حکومەتی عێراق
لە چوار مانگی یەکەمی ئەمساڵدا زیاتر لە ٤٢ تریلیۆن و ٧٢٥ ملیار دینار بووە،
خەرجییەکانیشی ٣٧ تریلیۆن و ١٤٣ ملیار دینار بووە، کە ٢٦ تریلیۆن دیناری بۆ مووچە
بووە، خەرجییەکانی هەرێمی کوردستانیش لەو چوار مانگەدا زیاتر لە سێ تریلیۆن دینار
بووە، کە ٩١٪ی بۆ مووچە بووە.
ئاماژەى بەوەشکردوە، بەپێی خشتەکان حکومەت دوای خەرجییەکان پێنج
تریلیۆن و ٥٨٢ ملیار دیناری بۆ ماوەتەوە و بەپێی خشتەکانی وەزارەتی دارایی عێراق
لەو چوار مانگەدا خەرجیی بەردەوام ٣٣
تریلیۆن و ٧١٨ ملیار دینار، خەرجیی وەبەرهێنان سێ تریلیۆن و ٤٢٤ ملیار
دینار،خەرجییەکان بەپێی وەزارەت و دامەزراوەکان وەزارەتی دارایی هەشت تریلیۆن و ٥٥٣
ملیار دینار، ناوخۆ چوار تریلیۆن و ٣٤٢ ملیار دینار، پەروەردە سێ تریلیۆن و ٥٤٩
ملیار دینار.
ڕوونیشکراوەتەوە، ئەنجوومەنی وەزیران
سێ تریلیۆن و ١٨٦ ملیار دینار، حکومەتی هەرێمی کوردستان سێ تریلیۆن و ٢٢٥ ملیار و ٦٢٠
ملیۆن دینار، کار و کارووباری کۆمەڵایەتی دوو تریلیۆن و ١٤٦ ملیار دینار،
تەندروستی دوو تریلیۆن و ٥٠ ملیار دینار بەرگری دوو تریلیۆن و ٦٥٢ ملیار
دینار کارەبا یەک تریلیۆن و ٤٤٦ ملیار دینار لەگەڵ ٢٦ تریلیۆن دینار بۆ مووچە.
#ئابووری
#باشووری کوردستان
#مووچە
#عێراق