دەنگوباس
ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هه‌ولێر رایده‌گه‌یه‌نێت، "هۆكاری سه‌ره‌كی ئه‌و روداوه‌ی دوێنێ كه روداوێكی زۆر ناخۆش بو بۆ كێشه‌ی زه‌وی و زار ده‌گه‌ڕێته‌وه كه 10 ساڵ له‌مه‌وبه‌ر رویداوه".
ئومێد خۆشناو له‌سه‌ردانێكدا بۆ قائیمقامیه‌تی قه‌زای عه‌ینكاوا له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا سه‌باره‌ت به‌شه‌ڕه‌ته‌قه‌كه‌ی ڕۆژی دووشەممەی گه‌ڕه‌كی هه‌ولێری نوێ رایگه‌یاند، "ده‌زگاكانی ئاسایش و پۆلیس ئه‌وه‌ی پێویست بو گرتویانه‌ته‌به‌ر بۆ روداوه‌كه و به‌تایبه‌ت پارێزگاریكردن له‌گۆڕستان و نه‌خۆشخانه‌كان بۆئه‌وه‌ی زیاتر شه‌ڕه‌كه ته‌شه‌نه نه‌كات".
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردوه، ئه‌و بابه‌ته‌ی شه‌ڕه‌كه‌ی له‌سه‌ر دروستبوه، هی ئێستا نیه، ئه‌و كێشه‌یه ره‌نگه هی 10 ساڵ پێشتر بێت، زه‌ویه‌ك بوه به كه‌سێك دراوه كه وه‌به‌رهێنه‌رێكه و له‌ئه‌نجامدا پرۆژه‌كه جێبه‌جێنه‌كراوه و لێی وه‌رگیراوه‌ته‌وه، جارێكی دیكه به‌پرۆسه‌یه‌كی ئاسایی زه‌ویه‌كه به وه‌به‌رهێنه‌رێكی دیكه دراوه.
ئه‌وه‌شی ئاشكراكرد، "هه‌ردو لایه‌نی شه‌ڕه‌كه خۆیان خۆی به‌خاوه‌نی راسته‌قینه‌ی زه‌ویه‌كه ده‌زانن، كه‌یسه‌كه‌ش له‌دادگا بوه و چه‌ندینجار دانیشتنیان كردوه و سكاڵایان له‌سه‌ر یه‌كتر هه‌بوه، به‌ڵام به‌داخه‌وه ئه‌وه‌ی دوێنێ بوه هۆی ئه‌وه‌ی رانه‌وه‌ستن له‌سه‌ر ئه‌نجامه‌كانی دادگا و ئه‌و ژماره قوربانیه زۆره‌ی لێكه‌وته‌وه".
#هەولێر