کوردستان

ڕێبوار تەها: بەپێشنیازی تورکمانەکان بۆ پۆستی پارێزگاری کەرکووك ڕازی بووین

10/06/2024

دەنگوباس
ڕێبوار تەها سەرۆکی فراکسیۆنی یەکێتیی نیشتمانیی کوردسان لەئەنجومەنی پارێزگای کەرکووك بەمیدیا عێراقییەکانی ڕاگەیاند، "یەکێتی ڕەزامەندی دەربڕیوە لەسەر دەستاودەستکردنی پۆستی پارێزگاری کەرکوک بۆماوەی دوو ساڵ لەنێوان پێکهاتەکانی کوردو عەرەب‌و تورکمان‌و بەشدارییکردنی سەرجەم پێکهاتەکان لەئیدارەدانی پارێزگاکە".


ڕێبوار تەها دەشڵێت، چاوەڕێی وادەی سێیەم کۆبونەوە لەگەڵ محەمەد شیاع سودانی سەرۆک وەزیران دەکەن بۆ سەرپەرشتیکردنی گفتوگۆکان، کە ماوەی دوو هه‌فتە مۆڵەتی بەلایەنەکان داوە کە دوای جەژنی قوربان کۆتایی دێت.

سەبارەت بەو پێشنیازەی کە هەندێک لایەن پێشکەشیانکردوە بەوەی پۆستەکان لەنێوان سەرجەم پێکهاتەکان لەماوەی شەش مانگ یان زیاتر دەستاودەستیان پێبکرێت، ڕێبوار تەها وتی: ئەو پێشنیازە لەسەر ئەرزی واقیع ناتوانرێت جێبەجێبکرێت‌و ئەوان ڕەتیانکردۆتەوە، بەوپێیەی پۆستەکەو کەرکووک پێیوستیان بەسەقامگیریی ئیداریی هەیە بۆئەوەی پڕۆژەو خزمەتگوزارییەکان پێشکەشی هەموو پێکهاتەکانی پارێزگاکە بکرێت.
#کەرکووک