دەنگوباس:
وەزیری خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستیی هەرێم ڕایدەگەیەنێت، بە نووسراوی فەرمی داوای دامەرزاندنی سێ یەكەمی زانكۆکانمان كردووە و كێشەكانی نێوان هەرێم و بەغدا چارەسەربن دەتوانرێت دەرفەتی دامەزراندن برەخسێندرێت.
د. ئارام محەمەد قادر وەزیری خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستیی هەرێم ڕایگەیاند: لە بەغداوە داوای لیستی ناوی سێ یەكەمەكان كرا و ئەوەی لە ئەستۆی وەزارەتی خوێندنی باڵا بوو جێبەجێیكرد و لیستەكانمان ئامادەكرد و هەر ئەركێك بكەوێتە ئەستۆمان بۆ دامەزراندنی سێ یەكەمەكانی زانكۆ جێبەجێیدەكەین.
وتیشی، بە نووسراوی فەرمی داوای دامەرزاندنی سێ یەكەمی زانكۆکانمان كردووە و بەشێك لە مامۆستاكانمان خانەنشین بوون و پێویستمان بە دامەزراندنە بۆ شوێنەكانیان و كێشەكانی نێوان هەرێم و بەغدا چارەسەربێت دەتوانرێت دەرفەتی زیاتری دامەزراندن برەخسێندرێت.
#باشووری کوردستان