دەنگوباس:
بڕیارە كۆتایی ئەم هەفتەیە، سەرپەرشتیاری وەزارەتی دەرەوەی ئێران سەردانی عێراق و هەرێمی كوردستان بكات و لەگەڵ لێپرسراوانی باڵای هەردوولا كۆببێتەوە.
نازم دەباغ، نوێنەری حكومەتی هەرێمی كوردستان لە ئێران بە كوردسات نیوزی ڕاگەیاندوە، ڕۆژی پێنجشەممە عەلی باقری سەرپەرشتیاری وەزارەتی دەرەوەی ئێران، سەردانی بەغدا بکات و لەسەر چەند تەوەرێك، لەگەڵ لێپرسراوانی باڵای عێراق كۆببێتەوە.
وتیشی: بڕیارە دوای سەردانەكەی بۆ بەغدا، سەرپەرشتیاری ئیدارەی وەزارەتی دەرەوەی ئێران ڕۆژی هەینی سەردانی هەرێمی كوردستان بكات و لە هەولێر، لەگەڵ لێپرسراوانی باڵای هەرێم سەبارەت بە چەند تەوەرێك كۆببێتەوە.
ئەم سەردانە لەدوای سەردانى ژمارەیەک بەرپرسی باڵای ئێرانییە کە هەفتەى ڕابردوو سەردانى هەرێمیان کرد و لەگەڵ سەرۆکی هەرێمی کوردستان کۆبوونەوە.
#باشووری کوردستان
#ئێران