پەرلەمانتارێکی عێراق ڕایدەگەیەنێت، ئەگەر بە بڕوای هەندێک لەلایەنە سیاسییەکان پێیان وابێت، لە چوارچێوەی بڕگەی (پارێزگای ناڕازی) پاراستنی ماف و موچەی خەڵکی هەرێم پلانگێرییە، ئەوا خۆمان لە فراکسیۆنی یەکێتییەوە دەڵێن پلانگێڕیمان کردوە.
د. بڕیار رەشید ئەندامی فراکسیۆنی یەکێتی لە پەرلەمانی عێراق لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا لە شاری سلێمانی رایگەیاند، "هەر لایەنێکی سیاسی پێی وایە کە بڕگەی پارێزگاری ناڕازی پلانگێڕییە، ئەگەر داکۆکیکردن لە مووچەی هاوڵاتیان و گوێنەدان بە بابەتی دیکە جگە لە قوتی هاوڵاتیان پلانگێڕی بێت، ئەوا فراکسیۆنی یەکێتی پلانگێڕی کردوە".
ئەوەشی خستەڕو، بە حکومەتی عێراقییان وتوە، هێزەکانی پێشمەرگە و ئاسایش، هێمنی و ئارامی هەرێمی کوردستان و عێراق دەپارێزن و هیچ تاوانێکیان نییە، بەڵکو دەوام و ئەرکی خۆیان بەجێگەیاندوە، بۆیە دەبێت وەزارەتی دارایی عێراق موچەکانیان بۆ دابین بکات.
#مووچە