کوردستان

پارتی بڕیاری دا بەشداری لە هەڵبژاردندا بکات، بێ ئەوەی هیچکام لە داواکارییەکانی جێبەجێ بکرێت

09/06/2024

دەنگوباس
هەرچەندە پارتی دیموکراتی کوردستان ژمارەیەك مەرجی هەبوو بۆ بەشداریکردن لە هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان، بەڵام مەرجەکانی جێبەجێنەکران و ئەو حزبەش بڕیاریدا بەشداریی لە هەڵبژاردندا بکات.

دیارترین مەرجەکانی پارتی بریتی بوون لە؛

سیستمی هەڵبژاردن یەك بازنەیی بێت

ژمارەی کوردسییەکان دەستکاریی بکرێت و پارێزگای هەڵەبجە چەند کورسییەکی بۆ زیاد بکرێت
کورسی کۆتاکان بگەڕێتەوە بۆ نێو سیستمی هەڵبژاردن

ئەو نزیکەی 400 هەزار کەسەی لە هەرێمی کوردستان کێشە بۆ دەنگدانیان دروستبووە، کێشەکەیان چارەسەر بکرێت.

هیچ کام لەو داواکارییانەی پارتی جێبەجێ نەبووە، تەنیا دواخستنی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان نەبێت، کە ئەوەش بە زیان بۆ پارتی شکاوەتەوە، چونکە ئەو حزبە سووربوو لەسەر ئەوەی تا داواکارییەکانی جێبەجێ نەکرێت ناچێتە هەڵبژاردنەوە.


#پارتی دیموکراتی کوردستان
#هەڵبژاردنی کوردستان