دەنگوباس
وتەبێژی قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆك وەزیرانی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، "هەفتەى رابردوو بەشێک لە مووچەى فەرمانبەرانى شارستانى خرایە سەر هەژمارى وەزارەتى دارایى حکومەتى هەرێمى کوردستان و لەئەمڕۆوە دەستکرا بە دابەشکردنى مووچەى خانەنشینان و کەسوکارى سەربەرزى شەهیدان".
وتیشى "بڕیارە ئەمڕۆ پارەى تەواوکاریى مووچەى فەرمانبەرانى هەرێمى کوردستان لەلایەن وەزارەتى دارایى عێراقەوە بخرێتە سەر هەژمارى بانکى وەزارەتى دارایى و ئەوکات دەستبەجێ لیستى مووچە رادەگەیەنرێت".
لەبارەى مووچەى هێزە ئەمنییەکان و پێشمەرگە، سەمیر هەورامى ئاماژەى بەوە کرد "لیستى ناوى هێزە ئەمنییەکان و پێشمەرگە بۆ بەغداد نێردراوە بۆ خەرجکردنى مووچەى مانگى نیسان و ئایار، رەنگە بۆ هێزە ئەمنییەکان و پێشمەرگە بەر لە هاتنى جەژنى قوربان مووچەى مانگەکانى نیسان و ئایار دابەش بکرێت".
باسی لەوەشکرد "پێش جەژنى قوربان سەرجەمى فەرمانبەرانى هەرێمى کوردستان مووچە وەردەگرن".
#مووچە