دەنگوباس:
شاندێکی حکومەتى هەرێم و کۆمپانیا نەوتییەکان کە لە هەرێمی کوردستان کار دەکەن گەیشتنە بەغدا و بڕیارە لەگەڵ وەزارەتى نەوت گفتوگۆ لەسەر هەناردەکردنى نەوت و چەند پرسێکی دیکە بکەن.
د. ئومێد سەباح سەرۆكی دیوانی ئەنجومەنی هەرێم ڕایگەیاند، ڕۆژی شەممە شاندێكی حكومەتی هەرێمی كوردستان و كۆمپانیا نەوتییەكان لەسەر بانگهێشتی وەزارەتی نەوتی عێراق بە سەردانێكی رەسمی گەیشتنە بەغدا.
وتیشی: ئامانج لە سەردانی شاندی حكومەتی هەرێم و كۆمپانیا نەوتییەكان بۆ بەغدا بەیەكەوە و كۆبوونەوەیان لەگەڵ وەزارەتی نەوتی عێراق بۆ زیاتر درێژەدانە بە گفتۆگۆكان لە نێوان حكومەتی هەرێم و حكومەتی عێراق و دانانی میكانیزمی چارەسەر بۆ دەستپێكردنەوەی پڕۆسەی هەناردەكردنەوەی نەوتی هەرێم.
دوێنێ هەینى وەزیری سامانە سروشتییەکانى حکومەتى هەرێم ڕایگەیاند: شاندێکیان لەسەر داوای وەزارەتى نەوتى عێراق سەردانى بەغدا دەکەن و لەسەر پرسی هەناردەکردنەوەى نەوتى هەرێم گفتوگۆ دەکەن.
#باشووری کوردستان
#نەوت