دەنگوباس:
وەزارەتی دارایی و ئابووریی حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕایدەگەیەنێت،
هەفتەی ڕابردوو، لەچوارچێوەی پڕۆسەی بەبانکیکردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم
بۆ چوارەمین هەفتە لەسەریەک، وەزارەتی دارایی و ئابووری هەڵسا بە ناردنی
زانیاریی (٥٣٩) فەرمانبەری سەرجەم وەزارەتەکانی هەرێمی کوردستان.
وەزارەتی دارایی و ئابووریی حکومەتی هەرێم
ڕایگەیاند: ڕۆژی پێنجشەممەی ڕابردوو لە چوارچێوەی پرۆسەی بەبانکیکردنی مووچەی
فەرمانبەرانی هەرێم لە ڕێگای پڕۆژەی هەژماری من، و بە پشتبەستن بە ڕێکەوتنی نێوان
وەزارەتی دارایی و ئابووری لەگەڵ بانکی عێراقی بۆ بازرگانی (TBI) بۆ ناردنی زانیاری فەرمانبەرانی حکومەتی هەرێم، بۆ چوارەمین هەفتە
لەسەریەک، وەزارەتی دارایی و ئابووری هەڵسا بە ناردنی زانیاریی (٥٣٩) فەرمانبەری
سەرجەم وەزارەتەکانی هەرێمی کوردستان.
ئاماژەى بەوەشکرد، لەچوارچێوەی ڕێکەوتنی
نێوان وەزارەتی دارایی و ئابوری حکومەتی هەرێم و بانکی عێراقی بۆ بازرگانی (TBI) حکومەتی هەرێمی کوردستان بەردەوام دەبێت لە ئامادەکردنی لیست و
زانیاریی مووچەخۆران، کە ئەم بانکە لەنێوان هەشت بانکەکانی ناو پرۆژەی هەژماری من هەڵدەبژێرن،
بەپێی ئەو پرۆسەیەی کە بانکی ناوەندیی عێراق پەسەندی کردووە و هەفتانە لیستی نوێ
بۆ بانکەکە ئامادە دەکات.
وەزارەتى دارایی دەشڵێت: بە ناردنی ئەم
لیستەی داتای فەرمانبەرانیش، ژمارەی داتای فەرمانبەرانی نێردراو ئێستا دەگاتە
(٣٩١٧) فەرمانبەر، کە لە نێویشیاندا (٣٦٨)یان کارتەکانیان بۆ چاپ کراوە و ڕادەستی
تیمی هەژماری من کراوە.
هەروەها لە ڕاگەیەندراوی وەزارەتى دارایدا هاتووە: وەک وەزارەتی دارایی
و ئابوری چاوەڕوانین بانکی عێراقی بۆ بازرگانی (TBI) بە زووترین کات دەست بە کردنەوەی هەژماری بانکی بۆ فەرمانبەرانی
خوازیار بکات و قۆناغ بەقۆناغ کارتی بانکی بۆ فەرمانبەران و مووچەخۆرانی هەرێمی
کوردستان بگەڕێنێتەوە.
#ئابووری
#مووچە