دەنگوباس:
د.کازم فاروق پەرلەمانتاری پێشووی نەوەی نوێ لەپەرلەمانى کوردستان
دوای ماوەیەکی زۆر دەرکەوتەوە و دەڵێت: وەکو پزیشکی چارەسەرکردنی شێرپەنجە
گەڕامەوە یەکێك لەو نەخۆشخانانەی کە 10 ساڵ پێش ئێستا کارم تێدا دەکرد.
دوای نزیکەى دوو ساڵ لە "نەخۆشکەوتن"ی و دوورکەوتنەوەى لە
هەرێم جارێکی دیکە دەرکەوتەوە و لە لاپەڕەی خۆی لە فەیسبووک نووسیویەتى" وەکو
پزیشکی چارەسەرکردنی شێرپەنجە گەڕامەوە یەکێك لەو نەخۆشخانانەی کە 10 ساڵ پێش
ئێستا کارم تێدا دەکرد.
دوای ماوەیەک لە تێپەڕبوونى لە نەخۆشییەکە ساڵی ڕابردوو، بۆیەکەم جار كازم
فاروق دەرکەوت و وتی: ئهوانهی كه دهڵێن دۆسیهی نهخۆشكهوتنهكهی ڕاست نییه،
دهبێ بزانن كه كازم فاروق پاره و مافی خهڵك و زهوی گشتی داگیرنهكردووه تا
بهو رێگهیه خۆی له مافه یاساییهكان بدزێتهوه.
لە 12ـی حوزەیرانی 2023، دوای ساڵێک لە بێدەنگی، کازم فاروق، سەرۆکی
پێشووی فراکسیۆنی نەوەی نوێ لە پەرلەمانی کوردستان لە یەکەم
دەرکەوتنی دوای نەخۆشکەوتنی ئاشکرایکرد، بە بەڵگەوە ئەوانەی ژەهرخواردیان کردم
ئاشکرا دەکەم.
لە 30ـی ئۆکتۆبەری ٢٠٢٢دا دایكی د.کاز دكتۆر كازم لە کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەوانی،
وردهكاری دۆسییهی نهخۆشكهوتنی دكتۆر كازمی خستهڕوو و ڕایگهیاند، كوڕهكهم
ژههر خوارد كراوه.
کازم فاروق لە هەڵبژاردنەکانی (30ـی ئەیلوولی 2018)ـی خولی پێنجەمی
پەرلەمانی کوردستان وەک سەرۆکی فراکسیۆنی نەوەی نوێ دەستبەکاربوو بەڵام لە دۆخێکی
نادیاردا، بەهۆی کێشەکانی لەگەڵ شاسوار عەبدولواحید سەرۆکی جوڵانەوەکەی، لە
پەرلەمانی کوردستان دەستی لەکارکێشایەوە.
پێش کاری پەرلەمانیش د. کازم فاروق لە نەخۆشخانەى هیوا پزیشکبووە و
چەند ساڵێک لەو نەخۆشخانەیە کاریکردوە.
#باشووری کوردستان