کوردستان

سبەینێ دابەشکردنی مووچەی مانگی ئایار دەست پێ دەکات

08/06/2024

دەنگوباس:

وەزارەتى دارایی حکومەتى هەرێمی کوردستان وادەى دابەشکردنى مانگی 5ـی ڕاگەیاند و لە سبەینێ یەکشەمەوە دەست بە دابەشکردنی مووچە دەکەن و یەک شوێنێش لە خانەنشینانی مەدەنی و کەسوکاری شەهیدان و ئەنفالکراوان و خاوەن پێداویستییە تایبەتەکان دەبێت.
وەزارەتی دارایی هەرێم ڕایگەیاند: دوای گەیشتنی بڕی 107 ملیار دینار لەلایەن وەزارەتی دارایی عێراقی فیدراڵەوە بۆ سەر هەژماری بانکی وەزارەتی دارایی و ئابوری هەرێمی کوردستان.
ئاماژەى بەوەشکردوە، لەڕۆژی پێنج شەممە (2024/6/6 ) وەک شایستەی مووچەی مانگی ئایاری خانەنشینانی مەدەنی و کەسوکاری شەهیدان و ئەنفالکراوان و خاوەن پێداویستییە تایبەتەکان.
وەزارەتى دارایی دەشڵێت: ڕۆژی یەکشەممە (2024/6/9 ) مووچەی مانگی ئایاری خانەنشینانی مەدەنی و کەسوکاری شەهیدان و ئەنفالکراوان و خاوەن پێداویستییە تایبەتەکان دابەش دەکرێت.
هەروەها وەزارەتى دارایی ڕوونیکردەوە،دوای گەیشتنی تەمویلی وەزارەت و دامودەزگاکانی تر لە لایەن وەزارەتی دارایی حکومەتی فیدراڵەوە، ڕاستەوخۆ خشتەی مووچەی ئەو دامودەزگایانەش ڕادەگەیەنرێت.


#ئابووری
#مووچە