کوردستان

قوباد تاڵەبانی لەبارەی مووچە و دابەشکردنی زەوی قسەدەکات

08/06/2024

دەنگوباس
قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان ئاشکرایکرد، رێککەوتنیان لەگەڵ بەغدا کردووە بۆ ئەوەی ناوی پێشمەرگە و هێزە ئەمنییەکانیان بۆ بنێرن.

قوباد تاڵەبانی ئەمڕۆ شەممە لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، رەنگە ئەمڕۆ یان سبەی لیستی ناوی هێزە ئەمنییەکان بگاتە بەغدا، لەو ڕووەوە هەرێم و بەغدا ڕێککەوتنیان کردووە.

قسەکانی قوباد تاڵەبانی لەکاتی کردنەوەی شەقامی یەکتربڕی بەختیاری بوو، هاوکات وتی "بڕیاری ئەنجومەنی وەزیرانمان هەیە بۆ دابەشکردنی زەوی بەسەر فەرمانبەراندا، وەزارەتە پەیوەندیدارەکانیش ڕێکارەکانیان گرتووەتە بەر، بۆ دابەشکردنی زەوی بەسەر ئەو کەسانەی شایستەن".

جێگری سەرۆك وەزیرانی هەرێم باسی لەوەکرد، "سلێمانی گەشاوەتەوە و هەلیکار زیادی کردووە بەهۆی کەرتی تایبەتەوە، بەپێی یاسای وەبەرهێنان حکومەت مافی خۆیەتی زەوی بدات بە پڕۆژەی وەبەرهێنان، بەڵام ئێستا بە ڕێککەوتن لە کۆمپانیاکان، کارکراوە بۆ ئەوەی بەشێك لە قازانجەکەیان بەکاربهێنن بۆ خزمەتی ئەو شارەی کاری تێدا دەکەن".

قوباد تاڵەبانی ڕاشیگەیاند، "خەڵکمان هەیە وەبەرهێنی نیشتمانپەروەرن و حەز دەکەن شارەکەیان پێشبکەوێت، ئەو هەنگاوەش بەردەوام دەبێت".
#حکومەتی هەرێمی کوردستان
#قوباد تاڵەبانی