رۆژهەڵاتی ناوەراست

ڕاگرتنی ئینتەرنێت بەهۆی تاقیکردنەوەکانەوە زیانی چەندین ملیۆن دۆلار لەعێراق دەدات

08/06/2024

دەنگوباس
ناوەندی ستراتیژی بۆ مافەکانی مرۆڤ لە عێراق ڕایدەگەیەنێت، بڕینی ئینتەرنێت بەهۆی تاقیکردنەوەکانەوە لەکاتی تاقیکردنەوەکاندا، پێشێلکردنێکی ئاشکرای ماددەی 19ی پەیماننامەی نێودەوڵەتییە بۆ مافە مەدەنی و سیاسییەکان، کە تیایدا دەستگەیشتن بە زانیاریی لەڕێگەی ئینتەرنێتەوە دەستەبەرکراوە.

ساڵانە لە کاتی تاقیکردنەوەی خوێندکاراندا هێڵەکانی ئینتەرنێت لە عێراق بۆ چەند کاتژمێرێك ڕادەگیرێت، ئەوەش بە پاساوی ڕێگریکردن لە "قۆپیە" کردن، بەڵام وەك ناوەندە عێراقیەکە دەڵێت، بەهۆی ئەو کارەوە عێراق چەندین ملیۆن دۆلار زیان دەکات، کە بەگشتی دەگاتە 0.5 لە بەرهەمی ناوخۆیی عێراق.

باس لەوەشکراوە، تەواوی کۆمپانیاکانی وەبەرهێنان و ئابووریی و بازرگانیی ڕۆژانە چەندین ملیۆن دۆلار بەهۆی ئەو بڕیارەوە زیاندەکەن، ئەوەش بەهۆی ڕاوەستانی خزمەتگووزارییەکانی ئینتەرنێت.
#عێراق