دەنگوباس:
میدیاکانى پەکەکە بڵاویانکردەوە، ئەمەشەو سیستەمی بەرگریی ئاسمانیی قەندیل، لە چیای ئاسۆس فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوانی تورکیای خستووەتە خوارەوە.
ئەمشەو میدیاکانى پەکەکە هەواڵێکیان بڵاوکردەوە و ئاماژەیان بەوە کردوە، کەمێک پێش ئێستا، سیستەمی بەرگریی ئاسمانیی قەندیل، فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوانی تورکیا لە ئاسمانی چیای ئاسۆس خستەخوارەوە.
سەرچاوەیەک لەوبارەیەوە ڕایگەیاندوە، فڕۆکەکە لە جۆری بێفڕۆکەوانی چەکهەڵگرە و لەلایەن سیستەمی بەرگریی ئاسمانیی قەندیلەوە لە ئاسمانی ئاسۆس پێکراوە، پاش پێکرانیشی لە سنووری قەزای دووکان کەوتووەتەخوارەوە.
هەر بەپێی هەواڵی میدیاکانى پەکەکە ئەمە ١٧مین فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی تورکیایە کە لە ئاسمانی باشووری کوردستان دەخرێتە خوارەوە.
#باشووری کوردستان
#تورکیا