جیهان

نەتەوەیەکگرتووەکان ئیسڕائیل دەخاتە ناو لیستی ڕەشەوە

07/06/2024

دەنگوباس:

 سکرتێری گشتی نەتەوەیەکگرتووەکان بڕیاریدا ئیسڕائیل بخاتە ناو لیستی ڕەشی ئەو وڵاتانەی زیان بە منداڵان دەگەیەنن، ئەوەش بەهۆی ئەو زیانانەی بەر منداڵانی کەرتی غەززە کەوتوون لە ئەنجامی هێرشەکانی ئیسڕائیل بۆ سەر کەرتى غەززە.

ئەمڕۆ هەینی، جەلعاد ئیردان باڵیۆزی ئیسڕائیل لە نەتەوەیەکگرتووەکان رایگەیاند، ئەنتۆنیۆ گۆتێرێس سکرتێری گشتی نەتەوەیەکگرتووەکان ئیسڕائیلی خستووەتە ناو لیستی ڕەشی ئەو وڵاتانەی زیان بە منداڵان دەگەیەنن.
وتیشی: گۆتێرێس لەسەر بنەمای ئەو زیانانەی بەر منداڵانی کەرتی غەززە کەوتوون لە کاتی شەڕدا ئەو بڕیارەی داوە.
هەر لەسەر ئەو پرسە، نوسینگەی سەرۆک وەزیرانی ئیسڕائیل ڕایگەیاند، نەتەوەیەکگرتووەکان بەو بڕیارەی خۆی خستووەتە ناو لیستی ڕەشەوە، چونکە لایەنگری حەماس دەکات.

بەپێی ئامارەکان لە رۆژی ٧ـی تشرینی یەکەمی ساڵی ڕابردووە کە هێرشەکان بۆ سەر کەرتى غەزە دەستی پێکردوە،  تاوەکو ئێستا زیاتر لە ١٥ هەزار منداڵ لە کەرتی غەززە لە ئەنجامی هێرش و بۆردوومانەکانی ئیسڕائیل گیانیان لەدەستداوە.



#ئیسرائیل
#جیهان