کوردستان

وەزارەتی کشتوکاڵی هەرێم ماوەى قەدەغەی ڕاوە ماسی درێژکردەوە

07/06/2024

دەنگوباس:

وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاوی ھەرێم بڕیاریدا بەمەبەستی پاراستنی سروشت و سوود وەرگرتنی زیاتر لە گەرای ماسی، وەرزی قەدەغەی راوی ماسی تا ٢٠/٦/٢٠٢٤ درێژ کرایەوە.

وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاوی ھەرێم لە ڕاگەیەنراوێکدا ئاماژەی بەوەکردووە، بڕیاریداوە بەمەبەستی پاراستنی سروشت و سود وەرگرتنی زیاتر لە گەرای ماسی، وەرزی قەدەغەی راوی ماسی تا ٢٠/٦/٢٠٢٤ درێژ کرایەوە.
ئاماژەى بەوەشکردوە، پێویستە تا ئەو بەروارە ھاوڵاتییان خۆیان بەدوور بگرن لە ڕاوکردنی ماسی لە دەریاچەی دووکان و زێی بچووک و ئاوی ڕووبار و چەمەکان.
پێشتر بەڕێوەبەرایەتی گشتی سامانی ئاژەڵ و ڤێتێرنەری بڕیاریدابوو، ڕاوکردنی ماسی لە ڕووبار و چەمەکان تا ١٥ی حوزەیران قەدەغە بکرێت.


#ئابووری
#حکومەتی هەرێمی کوردستان