کوردستان

بوومەلەرزەیەک سنووری خانەقینی هەژاند

07/06/2024

دەنگوباس:
ئەمڕۆ بومەلەرزەیەک بە گوڕی 4.1 پلە بە پێوەری رێختەر باشووری رۆژهەڵاتی خانەقینی لە پارێزگای دیالە هەژاند.

لە ڕاگەیەندراوێکدا کە کەمێک ئێستا بڵاویکردوەتەوە، وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنی عێراق ڕایگەیاند، بەیانی ئەمڕۆ بومەلەرزەیەک بە گوڕی 4.1 پلە بە پێوەری ڕێختەر باشووری ڕۆژهەڵاتی خانەقینی لە پارێزگای دیالە هەژاندوە.

وەزارەتەکە ئاماژەى بەوەشکردوە، بوومەلەرزەکە لە دووری 34 کیلۆمەتر لە باشووری ڕۆژهەڵاتی خانەقین ڕوویداوە.

ئوەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنی عێراق ڕوونیکردەوە، بومەلەرزەکە لەلایەن هاوڵاتییانەوە هەستیپێکرداوە، بەڵام هیچ زیانێکی گیانی و مادی بەدواوە نەبووە.


#باشووری کوردستان
#ژینگە