کوردستان

لەسبەینێوە پلەکانى گەرما لە ناوچەکانى هەرێم بەرز دەبنەوە

06/06/2024

دەنگوباس:

بەپێی پێشبینییەکانى شارەزایەکی بواری کەشناسی، ڕۆژانی داهاتوو ئەو دۆخە ئاسایی دەبێتەوە کە ڕەشەبا چەند ناوچەیەکی هەرێمی گرتووەتەوە، دەشڵێت: لە سبەینێوە تا ڕۆژی یەک شەممە ناوچەکانى هەرێم پلەکانى گەرما زیاتر بەرزبوونەوە بەخۆیەوە دەبینێت.

شاڵاو هیدایەت شارەزای کەشناسی دەڵێت: سەرەتا کاریگەری ئەو ڕەشەبایەی چەند ڕۆژێکە ناوچەکانی گرتووەتەوە لەئێستادا لە زۆرینەی ناوچە ئاسایی بووەتەوە، دۆخەکە لەهەندێ شوێن و ناوچە چالاکی ماوە لەمەودا لەوانیش ئاسایی دەبێتەوە.
وتیشی: سبەی هەینی ئەگەر هەیە کاتەکانی بەیانی زوو بۆ نیوەڕۆو دوانیوەڕۆ لەهەندێ ناوچەی خۆرهەڵاتی بەزۆری بەلاوازی بوونی بمێنێ لەئاڕاستەی خۆرهەڵاتەوە دواتر لەوانیش کۆتایی دێت.
ئەو شارەزایەی کەشناسی ڕوونیکردەوە، خێرایی و ئاڕاستەی بالەڕۆژانی داهاتودا و بەتایبەت لەهەفتەی تردا لەهەموو ئاڕاستەکانەوە کراوایە بۆ ناوچەکە و وە بای باکورو باکوری خۆرئاواش شەماڵ لەکاتەکانی دوانیوەڕۆ و بەولاوە چالاک دەبێتەوە بەڕووی ناوچەکەدا بەشێکی زۆری هەفتەی تر.
هاوکات بەوتەى شاڵاو هیدایەت، لەم چەند ڕۆژەی داهاتوو بەتایبەت هەینی و شەمەو یەکشەمە پلەکانی گەرما کەمێک بەرز دەبنەوە هەستکردن بەگەرما زیاد دەکات.
هەروەها دەشڵێت: بەهۆی زیادبوونی هەڵمی ئاو لەهەواداو بوونی حەوزی سارد لەچینە بەرزەکانی هەوادا حاڵەتی باران و هەورە بروسکە لەیەکشەمە و بەولاوە بە زۆر ڕوودەکاتەوە ناوچە جیاوازەکان وە بەهۆی چڕ بوونەوەوە پلەکانی گەرماش دادەبەزێنەوە چەند پلەیەک بەتایبەت لە دووشەممە بەولاوە.


#باشووری کوردستان
#کەشوهەوا