رۆژهەڵاتی ناوەراست

یەکەمین هەڵگری گرووپی خوێنی (بۆمبای) لە عێراق دەستنیشانکرا

06/06/2024

دەنگوباس:
وەزارەتی تەندروستیی عێراق تووشبوونی یەکەمین هەڵگری گروپی خوێنی (بۆمبای) لەعێراق ئاشکرا کرد کە دەبێتە یەکەم حاڵەت لەعێراق‌و وڵاتانی عەرەب.

گروپی خوێنی بۆمبای (پێیشی دەگوترێت HH) دەگمەنترین گروپی خوێنه‌، بۆ یەکەمجار لەساڵی 1952 لەشاری مۆمبای (ئەوکاتە پێیدەگوترا بۆمبای) دەستنیشانکراوەو زۆرینەی هەڵگرەکانی لەنیمچەدورگەی هیندو ئێرانن، خوێنی هەڵگرەکان دژی هەموو گروپە خوێنەکان (A ،B ،O) کاردانەوەی دەبێت‌ و لەگەڵ هیچ کامیان ناگونجێت‌ و ناکرێت هیچکام لەو خوێنانەیان بۆ بگوێزرێتەوە.
ئاماژەى بەوەکردوە، گروپی خوێنی بۆمبای فینۆتایپ-مان دەستنیشانکرد، کە دەگمەنترین گرووپی خوێنە لەجیهان و کەسەکە دەبێتە یەکەم کەس لە عێراق و وڵاتانی عەرەب کە هەڵگری ئەم گرووپی خوێنە بێت.
وەزارەتى تەندروستى وتیشی: دۆزینەوەکەمان لە چوارچێوەی توێژینەوەیەکدا کردووە و لە کۆنفرانسی نێودەوڵەتیی خوێنگواستنەوە لە تاران خرایە بەردەم لیژنەی توێژینەوە جیهانییەکان و ئەوانیش بێ چەندوچوون جەختیان لە دروستیی دۆزینەوەکەمان کردەوە.
وەزارەتی تەندروستی پیرۆزبایی لە عێراقییەکان دەکات بەبۆنەی سەرکەوتنی وەزارەتەکە لە دەستنیشانکردنی ئەم گرووپە ئێجگار دەگمەنەی خوێن لە هاوڵاتییەکی عێراقیدا.


#عێراق
#تەندروستی