کوردستان

دژی دانانى قەیووم خۆپیشاندان و ناڕەزایەتى لە باکووری کوردستان بەردەوامە

06/06/2024

دەنگوباس:

دژی دانانی قەیوم لەلایەن دەوڵەتی تورکیاوە، لە بەشێکی شارەکانی باکووری کوردستان و تورکیا ناڕەزایەتییەکان فراوانتر دەبێت و داوای هەڵوەشاندنەوەى سزای سەرۆکی شارەوانى جولەمێرگ دەکەن.

ئەمڕۆ پێنج شەممە لە دژی دانانی قەیوم لە جولەمێرگ، لە هەریەک شارەکانی ئستەنبوڵ و ئەدەنە و دێرسیم و ئەزمیر و ئەنقەرە بە چەندین چالاکی جیاواز هاوڵاتییان و ڕێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی و پارتە سیاسییەکان لە شەقامەکان درێژەیان بە خۆپیشاندان و ناڕەزایەتییەکەیاندا.

ڕۆژی 3ـی ئەم مانگە هێزە ئەمنییەکانی دەوڵەتی تورکیا هەڵیانکوتایە سەر بینای شارەوانی جۆلەمێرگ و دەستیان بەسەردا گرت، هەروەها دواتر محەمەد سادق ئاکش هاوسەرۆکی شارەوانی جۆلەمێرگ دەستگیرکرا و دواتر وەزارەتی ناوخۆی تورکیا قەیومێکی لەو شارەوانییە دانا.

دوێنێ چوارشەممەش لە لایەن دادگای سزای قورسەکانی تورکیاوە سزای 19 ساڵ و 6 مانگ زیندانکردن بەسەر محەمەد سدیق ئاکش هاوسەرۆکی شارەوانی جولەمێرگدا سەپێندرا.

محەمەد سدیق ئاکش کە کەسایەتیییەکی سیاسی سەر بە (دەم پارتی)یە لە هەڵبژاردنەکانی 31ـی ئازاری ئەمساڵدا وەک هاوسەرۆکی شارەوانی جولەمێرگ هەڵبژێردرا


#باکووری کوردستان