دەنگوباس:
سزای سێدارەن و 16
ساڵ بەندکرانی مامۆستا محەمەد خزرنەژاد دەرچوو، کە یەکێک بوو لە کەسایەتییە
ئایینیەکانی شاری بۆکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان دەرچوو.
تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان ڕایگەیاند: دوا بە دوای پشیوانییەکانی
ئەو مامۆستا ئاینیە لە خۆپیشاندانەکانی سەرهەڵدانی “ژن ژیان ئازادیی” لە 19ـی
تشرینی دووەمی 2022ـدا لەلایەن هێزەکانی ئێرانەوە دەستگیرکرا و دوای 108 ڕۆژ لە
دەستبەسەریی و مانەوە لە ژووری تاکەکەسی ئیتلاعات گواسترایەوە بۆ زیندانی ورمێ.
ئاماژە بەوەشکراوە، لقی 41ـی دیوانی باڵای دادوەری ئێران، سزای
لەسێدارەدانی مامۆستای ئاینی محەمەد خزرنەژادى پەسەند کردووە، کە پێشتر لەلایەن
لقی 3ـی دادگای ورمێ بە سەرۆکایەتی دادوەر ڕەزا نەجەف زادە، بە تۆمەتی “خراپەکاری
لەسەر زەوی”، زیانگەیاندن بە یەکپارچەیی و سەربەخۆی وڵات و بانگەشە لە دژی
دەسەڵات، بەسەریدا سەپاندبوو.
تۆڕی مافی مرۆڤ باسی لەوەشکردوە، لە دوای گواستنەوەی بۆ زیندان
ئاسەواری ئەشکەنجە بە جەستەی محەمەد خزرنەژادەوە دیاربووە و دواتر لە چوار
دانیشتنی دادگادا بەبێ پارێزەر و بەبێ ئەوەی مافی بەرگریی پێبدرێت سزای
لەسێدارەدان و 16 ساڵ زیندانی بەسەردا سەپێندراوە.
مامۆستا محەمەد لە کاتی خۆپیشاندانەکانی ناسراو بە "ژن ژیان
ئازادیی" دەستبەسەرکرابوو، لەلایەن دیوانی باڵای وڵاتەوە پشتڕاست کرایەوە.
بەتۆمەتی "بانگەشە و تێکدانی ئاسایشی نەتەوەیی و هەوڵدان بۆ زیانگەیاندن
بەیەکپارچەیی وڵات".
#ئێران
#ڕۆژهەڵاتی کوردستان