جیهان

لە فەڵەستین دەست بە پاشەکەوتی مووچەی فەرمانبەران کرا

06/06/2024


بەهۆی جەنگ و ئاڵۆزییەکان و خراپی دۆخی ئابووریی کەرتی غەززە، مووچەی فەرمانبەران سێ مانگە دواکەوتووە و لەنوێترین بڕیاریشدا، مووچەکانیان بە پاشکەوتەوە دابەشدەکرێت.

وەزارەتی دارایی فەڵەستین باسی لەوەکردووە، بۆ دابەشکردنی مووچەی مانگی نیسان بڕی 50% لە مووچەی فەرمانبەران پاشەکەوت دەکەن.

وەزارەتی دارایی دەسەڵاتی فەڵەستین بەڵێنیشیداوە لەکاتی باشبوونەوەی دۆخی ئابووریی ئەو بڕە پاشەکەوتکراوە بۆ فەرمانبەران بگەڕێنێتەوە، لە قۆناغی ئێستاشدا كه‌مترین موچه‌ بۆ مانگی نیسان بڕی دوو هه‌زار شیگڵ (دراوی ئسیرائیلی) ده‌بێت.
#ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست