کوردستان

موسەننا ئەمین: لیستی مووچەی بەشێك لە هێزە ئەمنیەکانی هەرێم پڕە لە ناوی وەهمی

06/06/2024

دەنگوباس
موسەننا ئەمین، ئەندامی پەرلەمانی عێراق ئاشکرایکرد، حکومەتی عێراق مووچە لەسەر بنەمای داتای ڕاستەقینە دەنێرێت، نەك کۆد.

ئەمڕۆ پێنجشەممە موسەننا ئەمین، ئەندامی پەرلەمانی عێراق لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، بڕیارەکەی دادگای فیدڕاڵی پرسی مووچەی یەکلاکردەوە، نەک حکومەتی هەرێم و عێراق، بۆیە لە دەزگا ئەمنییەکانی هەرێم وەك بەرگری، فریاکەوتن، زێرەڤانی، هێزەکانی 70 و 80 پڕیەتی لە ناوی وەهمی، حکومەتی هەرێم کۆدی ناردووە بۆ بەغدا، بەڵام عێراق قبوڵی ئەمە ناکات.

موسەننا ئەمین باسی لەوەشکرد، وەزارەتی دارایی عێراق لەسەر بنەمای داتای ڕاستەقینە مووچەی مەدەنی و هێزە ئەمنییەکان دەنێرێت، نەك کۆد.


#مووچە