کوردستان

هه‌ڵبژاردنى ئه‌نجومه‌نى شاره‌وانیه‌كانی ڕۆژئاواى كوردستان جارێكى دیكه‌ دواخرایەوە

06/06/2024

دەنگوباس
ئەمڕۆ پێنجشەممە کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکان لەڕۆژئاوای کوردستان ئاشکرایکرد،  هەڵبژاردنی ئەنجومەنی شارەوانییەکانی ڕۆژئاوای کوردستان بۆ مانگی ئاب-ی ئەمساڵ دوادەخرێت.

پێشتر وا بڕیاربوو هەڵبژاردنی ئەنجومەنی شارەوانیەکان لە ڕۆژی 11ی ئەم مانگە ئەنجامبدرێت، بەڵام ئەمریکا پشتگیریی ئەو هەڵبژاردنەی نەکرد هاوکات تورکیا هەڕەشەکانی دژی ڕۆژئاوای کوردستان زیاد کرد.

لەدوای دامەزراندنی هێزەکانی سوریای دیموکرات (هەسەدە) یەکەمجارە هەڵبژاردنی ئەنجومەنی شارەوانیەکانی ڕۆژئاوای کوردستان ئەنجامبدرێت،  هاوکات زیاتر لەسێ ملیۆن کەس مافی دەنگدانیان لەهەڵبژاردنەکەدا هەیە.
#ڕۆژئاوای کوردستان