دەنگوباس
ئەندامێکی لیژنەی نەوت و گاز لە پهرلهمانی عێراق رایگهیاند، بەربەستە سیاسیەکانی پێش هەناردەکردنی نەوتی هەرێمی کوردستان نەماون و تەنها گرفتی تەکنیکی نەبێت، هەروەها "بە ئەگەرێکی زۆر" دوای ڕۆژانی جەژنی قوربان هەناردەی نەوتی کوردستان دەستپێدەکاتەوە.
بڕیارە هەفتەی داهاتو شاندێکی حکومەتی هەرێم و کۆمپانیا نەوتییەکان کە لە هەرێم کاردەکەن سەردانی بەغدا بکەن بۆ گفتوگۆکردن لەگەڵ بەرپرسانی حکومەتی عێراق.
سەباح سوبحی، ئەندامی لیژنەی نەوت و گاز لە پهرلهمانی عێراق بە دەنگی ئەمریکای ڕاگەیاند، "دەنگدراوە لەسەر ئەوەی بڕی دو تریلیۆن و 700 ملیار دینار تەرناخکراوە بۆ کەرتی نەوتی لە هەرێمی کوردستان و ڕۆژانەی 400 هەزار بەرمیل، گرفتە سیاسیەکان ئێستا کۆتاییان وەرگرتوە و تەنها گرفتی تەکنیکی ماوە و پێدەچێت لەم ڕۆژانە کۆبونەوەکە بکرێت و کۆبونەوەیەکی یەکلاکەرەوە دەبێت و دوای ڕۆژانی جەژنی قوربان بە ئومێدی ئەوەین هەناردەی نەوتی کوردستان دەستپێبکاتەوە".
لەبارەی دانەوەی قەرزە کەڵەکەبووەکانی کۆمپانیا نەوتییەکان لەلای حکومەتی هەرێمی کوردستان، ئەو ئەندامە کوردە کە لە فراکسیۆنی پارتی لە پهرلهمانی عێراق وتی، "یەکێک لە گرفتەکان ئەوەیە کە ئیستا چۆن بتوانرێت کۆمپانیاکان ڕازی بکرێن بۆ ئەوەی هەناردەی نەوت دەستپێبکەنەوە وئەوەش دەبێت حکومەتی عێراق ئەو مەلەفە یەکلابکاتەوە".
#عێراق
#عێراق