دەنگوباس:
سەرۆکایەتى
شارەوانى سلێمانی ئەو هاوڵاتییانە ئاگادار دەکاتەوە کە زەوی زیادەڕۆکانەوە هەیە و
تاپۆی ناکەن، دەڵێت: ئەوانەى زەوییەکانیان تاپۆ ناکەن بەبیانووی ئەوەی پارەیان زۆر
ڵیوەردەگیرێت و بە سودمەندبوون حساب دەکرێن وانییە.
سەرۆکایەتى شارەوانى سلێمانى
ڕوونکردنەوەیەکی بڵاوکردەوە و دەڵێت: تێگەیشتنێکی هەڵە هەیە بۆ تاپۆکردنی خانووە
زیادەڕۆکان کە بەپێی یاسای (ژمارە 3 ساڵی 2019 هەموارکراو) ئەنجام دەدرێ بەوەی
هەندێک لە فەرمانبەران ئامادەنین پارەی تاپۆکردنی خانووە زیادەڕۆکان بدەن بە
شارەوانی گوایا بەهۆی ئەوەوە بە سوودمەند دادەنرێن و دواتر ناتوانن زەوی وەربگرن.
ئاماژەى بەوە کردوە، سوودمەندبوون
بەهۆی ئەو یاسایەوە سنوورێکی زۆر تەسکی هەیە و تەنها لەم سێ دۆخەی خوارەوەدا بەهۆی
تاپۆکردنی خانووی زیادەڕۆوە بە سوودمەند دادەنرێت
١- ئەگەر خانووەکە بەبێ بەرامبەر تاپۆ بکرێت.
٢-ئەگەر خانووەکە پاش جیاکردنەوەی زەوییەکە دروستکرابێت، واتە ئەگەر
خانووەکە بە رێژەی 25%ی بەهای زەوییەکە تاپۆ
بکرێت.
٣-ئەگەر رووبەری تاپۆکراو لە 200 مەتری چوارگۆشە زیاتر بێ، بەڵام خانووەکانی سنووری تاسڵوجە و
عەربەت هەتا 300 مەتریش
بە سوودمەند دانانرێن.
#سلێمانی