کوردستان

لە سنووری گەرمیان شەڕ لەنێوان شەش برا دروستبوو یەکێکیان کوژرا

05/06/2024

دەنگوباس:

لە گوندێکی سەر بە قەزای کەلار، شەش برا لەسەر کێشەی زەوی و زار دەبێت بە شەڕیان و بەھۆیەوە یەکێکیان کوژرا و دووانی دیکەشیان بریندار بوون.

عەلی جەمال قەدوری وتەبێژی پۆلیسی گەرمیان ڕاگەیاند، لە گوندی گۆڕی ئەسپی سەر بە ناحیەی شێخ تەویل، لەسەر کێشەی زەوی و زار شەش برا دەمەقاڵێ و گرژی لەنێوانیاندا دروستبووە.

وتیشی: دواتر لە ئەنجامی تەقەکردن یەکێکیان کوژراوە و دووانی دیکەش برینداربوون و ڕەوانەی نەخۆشخانەی دەربەندیخان کراون.

قەدووری ئاماژەى بەوەشکرد، بەپێی مادەی ٤٠٦ فەرمانی دەستگیرکردن بۆ تەقەکەرەکان دەرچووە، پۆلیسیش دەستی بە لێکۆڵینەوە کردووە، بەڵام تائێستاش ھیچ کام لە تەقەکەرەکان دەستگیر نەکراون.


#باشووری کوردستان