کوردستان

ڕێكارەكانی ناردنی مووچەی مانگی پێنجی فەرمانبەران دەستی پێكرد

05/06/2024

دەنگوباس:

ئەندامێكی پەرلەمانی عێراق ڕایدەگەیەنێت، وەزارەتی دارایی عێراق دەستیكردوە بە ڕێكارەكانی ناردنی مووچەی مانگی ئایاری فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان.

 غەریب ئەحمەد ئەندامی پەرلەمانی عێراق ڕاگەیاند: وەزارەتی دارایی عێراق دەستیكرد بە ڕێكارەكانی ناردنی مووچەی مانگی پێنجی فەرمانبەرانی هەرێم و چاوەڕواندەكرێت بەر لە جەژن مووچەی مانگی پێنج رەوانەبكرێت و دابەشبكرێت.

ئاماژەى بەوەشکرد، مووچەی هێزە ئەمنییەكانیش بەر لە جەژن دەدرێت و وردبینی لە لیستی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی كوردستان بەردەوامە.

لەلایەکی دیکەوە، وەزارەتى دارایی عێراق ئاشکرایکرد، لە ٤٨ کاتژمێری داهاتوودا مووچەی فەرمانبەران دەگاتە هەرێم.

ئاماژەى بەوەشکردوە، ڕەوانەکردنى مووچەى فەرمانبەران بە بێ مووچەی هێزە ئەمنییەکان دەبێت، بەبێ ئەوەى هۆکارەکەى ئاشکرا بکات.

پێشتر بەغدا مووچەى مانگی نیسانى فەرمانبەرانى هەرێمی ڕەوانە کردووە و ئەمەش مووچەى مانگی ئایارە، بەڵام هێشتا مووچەى مانگی نیسانی پێشمەرگە و هێزە ئەمنییەکانى ڕەوانە نەکردوە و لە پڕۆسەى تەوتین و پێداچوونەوەدایە.


#ئابووری
#باشووری کوردستان