کوردستان

وەزیری دارایی: پشتگیری لەو پڕۆژانە ناکەین بەبێ ڕەزامەندی لە بناری گۆیژە دروست دەکرێن

05/06/2024

دەنگوباس:
وەزیری دارایی لە پێشوازی کردنی لەدەستەی داکۆکیکردن لە سروشت و موڵکی سلێمانی ڕایدەگەیەنێت، پشتگیری هیچ پڕۆژەیەک ناکەین کە بەبێ ڕەزامەندی لەسەر موڵکی وەزارەتی دارایی کرابێت.
ئەمڕۆ ئاوات شێخ جەناب وەزیری دارایی و ئابوری لە میانی پێشوازیکردنی لە ئەندامانی دەستەی داکۆکیکردن لە سروشت و موڵکی سلێمانی ڕایگەیاند: پشتگیری هیچ پرۆژەیەک ناکەن بەبێ ڕەزامەندی لەسەر موڵکی وەزارەتی دارایی دروست کرابێت.
ئاماژەى بەوەشکرد، هەموو ئەو پڕۆژانەی لە بناری گۆیژە و ناوچەکانی تر کە بەبێ ڕەزامەندی و مۆڵەتی لایەنە پەیوەندیدارەکان کرا بێت چ پڕۆژەی نیشتەجێبوون بێت یان پڕۆژەی بازرگانی و پیشەسازی بێت یان هەر پڕۆژەیەکی تر .
ئەندامانی دەستەی داکۆکیکردن لەسروشت و موڵکی سلێمانی هەڵوێستەکەی وەزیری داراییان کردوە بۆ پشتیوانی و داکۆکیکردن لەسروشت و موڵکی سلێمانی دژی کاری نایاسایی و دەستدرێژی بۆ سەر موڵک و ماڵی گشتی.
بڕیارە چەند پڕۆژەیەکی نیشتەجێبوون و گەشتیاری لەلایەن کۆمپانیاییەکی ناوخۆییەوە لە بناری چیای گۆیژەى شاری سلێمانى درووست بکرێت، ئەوەش کاردانەوەى زۆری بەدوای خۆیدا هێناوە و بە هەوڵێک بۆ تێکدانى سروشتی سلێمانی خوێندنەوەى بۆ دەکرێت.


#باشووری کوردستان
#سلێمانی