کوردستان

هێشتا گەنم وەرنەگیراوە بەغدا پارەى جووتیارانى ڕەوانە کرد

05/06/2024

دەنگوباس:

بەڕێوەبەری گشتیی بازرگانى هەرێم ئاشکرای دەکات چەکی شەش ملیار دۆلار پارەى گەنمی جوتیارانیان بەدەست گەیشتووە لەکاتێکدا هێشتا گەنمیان وەرنەگرتووە.
نەوزاد شێخ کامیل بەڕێوەبەری گشتیی بازرگانى هەرێم ڕایگەیاند: ئێستا زیاتر لە شەش ملیار دۆلار هاتووەتە سەر حسابی وەزارەتى بازرگانی کە هێشتا گەنمیشمان وەرنەگرتووە.
وتیشی: چەکی پارەکە هاتووە و ڕێکارە ئیدارییەکان دەستی پێکردوە و لەگەڵ وەرگرتنى گەنم لە جووتیاران پڕۆسەى دابەشکردنى پارەکەش لە بانکەکانەوە دەست پێدەکەین.
بەڕێوەبەری گشتیی بازرگانى هەرێم ئاماژەى بەوەشکرد، لەناوەڕاست و خوارووی عێراق لەگەڵ وەرگرتنى گەنم پارەى جووتیارانیش دابەشکراوە و لە هەرێمیش بە هەمان شێوە دەبێت.
لەئێستادا وەرزی دروێنە لەزۆرێک لەناوچەکانى هەرێم کۆتایی هاتووە و گەنم ڕادەستى لایەنە پەیوەندیدارەکان کراوە کە حکومەتى عێراق نرخی گەنمی دیاریکردوە و ئەمساڵ لە ٢٠%ی گەنمی جووتیارانی هەرێم وەردەگرێت.


#ئابووری
#باشووری کوردستان