دەنگوباس:
ئەندامێکی پەرلەمانى عێراق مووچەخۆرانى هەرێم لەبارەى بە بانکیکردنی مووچەوە
ئاگادار دەکاتەوە و دەڵێت: لەکاتى تەوتیندا ئەو بانکەى ئەگەر هەڵتبژاردووە نەهاتەوە
واتە، ئەگەر بانکی بازرگانی واتە بانکی TBIی نەهاتەوە ئەوا سکاڵا تۆمار بکەن.
كاروان یاروهیس، ئهندامى پەرلەمانی عێراق له فراكسیۆنى یهكێتى له
ههژمارى تایبهتى خۆى له تۆڕى كۆمهڵایهتى فهیسبووك نووسیویەتى: سەبارەت بەو
فۆرمەی کە بەسەر بەرێوەبەرایەتیەکاندا دابەشدەکرێت بۆ ئەوەی مووچەخۆران بۆ
کردنەوەی هەژماری بانکی پڕی بکەنەوە، دوابەدوای بەدواداچوونمان لەگەڵ بەڕێز بەرێوەبەری
گشتیی بانکی بازرگانى عێراق بانکی بازرگانی، لە هەردوو هەڵبژاردنەکە دەتوانن خەت لە
ناوی بانکی بازرگانی بدەن و بەوشێوەیە هەژماری بانکیان لەو بانکە بۆ دەکرێتەوە.
ئەو پەرلەمانتارە ڕوونیکردەوە، بە پێچەوانەوە ئەگەر هەردوو
هەڵبژاردنەکە بانکی بازرگانی بوو، دواتر بانکێکی ترتان بۆ هاتەوە دەتوانن سکاڵا
بکەن.
کاروان یارەوەیس دەشڵێت: بانکی بارزگانى ڕایگەیاندوە کە پابەندن بە
جێبەجێکردنی بڕیارەکانی دادگای باڵای فیدراڵی لەبارەی تەوتینەوە.
هەروەها بە وتەى ئەو پەرلەمانتارە، بانکی بازرگانى جەختیکردوەتەوە کە
ناوی فۆرمەکە چییە کێشە نیە گرنگ لە هەڵبژاردنی بانکەکاندا لە ەردوو هەڵبژاردنەکە
بانکی بارزگانی هەڵبژێرن.
لەئێستادا وەزارەتى دارایی عێراق لە پڕۆسەى بە بانکیکردنى لیستى فەرمانبەران و پێشمەرگە و هێزە ئەمنییەکاندایە لەڕێگەی بانکی بازرگانى عێراقەوە، ئەوەش بەپێی بریاری دادگای فیدراڵی، بەڵام حکومەتى هەرێم بەردەوام پێداگیری لەسەر پرۆژەی "هەژماری من" دەکاتەوە.
#مووچە
#ئابووری