کوردستان

وەزارەتى دارایی کاتى ناردنى مووچەی فەرمانبەرانى ڕاگەیاند

05/06/2024

دەنگوباس:

وەزارەتی دارایی عێراق ڕایدەگەیەنێت لە دوو ڕۆژی داهاتوودا مووچەی فەرمانبەرانى هەرێمی کوردستان ڕەوانە دەکەن.
لە ڕاگەیەندراوێکدا وەزارەتى دارایی عێراق ئاشکرایکرد، لە ٤٨ کاتژمێری داهاتوودا مووچەی فەرمانبەران دەگاتە هەرێم.
سەبارەت بە مووچەى پێشمەرگە و هێزە ئەمنییەکان ئاماژەى بەوەشکردوە، ڕەوانەکردنى مووچەى فەرمانبەران بە بێ مووچەی هێزە ئەمنییەکان دەبێت، بەبێ ئەوەى هۆکارەکەى ئاشکرا بکات.
ئەمە لەکاتێکدایە کە بەغدا مووچەى مانگی نیسانى فەرمانبەرانى هەرێمی ڕەوانە کردوە و ئەمەش مووچەى مانگی ئایارە، بەڵام هێشتا مووچەى مانگی نیسانی پێشمەرگە و هێزە ئەمنییەکانى ڕەوانە نەکردوە و لە پڕۆسەى تەوتین و پێداچوونەوەدایە.


#باشووری کوردستان
#مووچە