کوردستان

حکومەتی هەرێم و TBI گەیشتنە ڕێکەوتن

05/06/2024

دەنگوباس
حکومەتی هەرێمی کوردستان و تی بی ئای بۆ بەجێکردنی مووچەی فەرمانبەران ڕێکەوتن.

بە ئامادەبوونی نوێنەرانی باڵیۆزخانەکانی ئەمریکا و بەریتانیا، هەریەکە لە نوسینگەی سەرۆك وەزیرانی هەرێمی کوردستان و بانکی عێراقیی بۆ بازرگانیی (TBI) لەسەر شێوازی بەجێکردنی مووچەی فەرمانبەران ڕێکەوتن. بەگوێرەی ڕێکەوتنەکە پەیوەندیی تی بی ئای لەگەڵ نوسینگەی مەسرور بارزانی، سەرۆك وەزیرانی هەرێمی کوردستان دەبێت، نەك وەزارەت و دامەزراوەکان.

هاوکات هەردوولا ڕێکەوتن لەسەر ئەوەی هەفتانە و بە دیاریکراویش ڕۆژی پێنج شەممان نوسینگەی سەرۆك وەزیرانی هەرێمی کوردستان ناو و زانیاریی فەرمانبەرانی هەرێم بۆ تی بی ئای بنێرێت، هاوکات سبەینێ پێنج شەممە هەرێمی کوردستان لیستێکی نوێی ناوی فەرمانبەران کە لە چوار هەزار ناو پێکدێت، بۆ بانکە عێراقیەکەی دەنێرێت.
#حکومەتی هەرێمی کوردستان
#مووچە