دەنگوباس
سەرۆک وەزیرانی عێراق ڕایگەیاند، لە ڕۆژی ١٦ـی حوزەیرانەوە پشووی جەژنی قوربان دەستپێدەکات تاوەکو ڕۆژی ٢٠ـی حوزەیران بەردەوام دەبێت.
ئەمڕۆ سێشەممە، محەمەد شیاع سوودانی سەرۆک وەزیرانی عێراق لە کۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق بریاری دا بە دیاری کردنی پشووی رۆژانی جەژنی قوربان.
سوودانی ئاماژەی بەوە کرد، پشووی ڕۆژانی جەژنی قوربان لە ڕۆژی ١٦ـی حوزەیرانەوە دەستپێدەکات تاوەکو رۆژی ٢٠ـی حوزەیران.
سەرۆک وەزیران ڕوونیکردەوە، ڕۆژی ٢٣ـی حوزەیران کە یەکشەممە دەکات دەست دەکرێتەوە بە دەوامی فەرمی لەسەرجەم دام و دەزگاکانی دەوڵەتدا.
#عێراق