کوردستان

قاسم ئەعرەجی ناوەڕۆکی سەردانەکەی بۆ هەرێمی کوردستان ئاشکراکرد

04/06/2024

دەنگوباس
ئەنجومەنی هەواڵگریی عێراق لە شاری هەولێر کۆبوونەوەیەکی ئەنجامدا، کە تیایدا نوێنەری دەزگا هەواڵگرییەکانی هەرێمی کوردستان بەشداربوون، ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتمانیی عێراق لەوبارەیەوە زانیاریی دەخاتەڕوو.

بەگوێرەی ڕاگەیەنراوێکی نوسینگەری ڕاگەیاندنی ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتمانیی عێراق، لەکۆبوونەوەکەدا ژمارەیەك بابەت و دۆسیەی پەیوەندیدار بەهەردوولا باسکراوە، لەوانەش دۆسیەکانی نێوان حکومەتی فیدراڵیی و حکومەتی هەرێم لەپێناوی دۆخینەوەی چارەسەر بۆ ئەو ئاڵنگارییانە.

هەر بەگوێرەی ڕاگەیەنراوەکە، بەشداربووانی کۆبوونەوەکە جەختیان لە هەماهەنگی هاوبەش و گۆڕینەوەی زانیاریی هەواڵگریی لەنێوانیاندا کردووەتەوە، هاوکات لەسەر ئەوە ڕێککەوتن کۆبوونەوەکان بەردەوامی هەبێت لە پێناو عێراقێکی یەکگرتو و پارێزراودا.
#باشووری_کوردستان
#حکومەتی هەرێمی کوردستان