کوردستان

ئایدن مەعروف: دوو کورسی کۆتا بۆ تورکمانەکان ڕەتدەکەینەوە

04/06/2024

دەنگوباس
هەرچەندە هەفتەی ڕابردوو ئایدن مەعروف، وەزیری هەرێم بۆ کارووباری پێکهاتەکان ڕایگەیاند، ئەوان بەشداریی لە هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان دەکەن، بەڵام لەنوێترین هەڵوێستیدا ڕایگەیاند، دوو کورسی کۆتا بۆ تورکمان رەتدەکەینەوە.

ئەنجوومەنی کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق پاڵپشت بە بڕیاری دادگای فیدراڵیی عێراق لە کۆی 100 کورسییەکەی پەرلەمانی کوردستان، پێنج کورسی بۆ پێکهاتەکان تەرخانکرد و بەسەر بازنەکانی هەڵبژاردن لە هەرێمی کوردستان دابەشیکرد بەمشێوەیە:

هەولێر: کورسییەک بۆ مەسیحییەکان و کورسییەک بۆ تورکمانەکان
سلێمانی: کورسییەک بۆ مەسیحییەکان و کورسییەک بۆ تورکمانەکان
دهۆک: کورسییەک بۆ مەسیحییەکان
#پەرلەمانی کوردستان
#پێکهاتەکان