دەنگوباس
سەرۆکی دەسەڵاتی فەلەستین ڕایدەگەیەنێت، پشتگیریی ڕابەری کۆماری ئیسلامیی ئێران بۆ هێرشەکانی 7ـی تشرینی یەکەمی حەماس بۆ سەر ئیسرائیل ئاماژەیەکی روونە، کە بۆ بەدەستهێنانی ئامانجەکانیان ئامادەن خوێنی فەلەستینییەکان بکەنە قوربانی.
مەحموود عەباس، سەرۆکی دەسەڵاتی فەلەستین لەنوێترین لێدوانیدا رەخنەی لە هەڵوێست و پشتگرییەکانی ئێران و عەلی خامنەیی لە هێرشەکانی حەماس بۆسەر ئیسرائیل گرت و رایگەیاند "تەنیا فەلەستینییەکانن، باجی هێرشەکانی ئیسرائیلیان داوە".
رۆژی دووشەممە، عەلی خامنەیی لەوتارێکدا رایگەیاندبوو، هێرشەکانی 7ـی ئۆکتۆبەری چەکدارانی حەماس بۆ سەر ئیسرائیل، کردەوەیەکی پێویست بوو بۆ ناوچەکە و، "زیانێکی گەورەشی بە ئیسرائیل گەیاندووە.
#ئیسرائیل
#ئێران