دەنگوباس
بەڕێوەبەرایەتیی ئاوی سلێمانی ڕایگەیاند، ئەمڕۆ دەستكرا بە پاككردنەوەی وەرگری هێڵی یەكەمی ئاوی دوكان - سلێمانی لە قەشقۆڵی لە دەبەی ئاو كە
ساڵانە گرفت بۆ پڕۆژەكان دروستدەبێت بەو هۆیەوە دابەشكردنی ئاو بۆ شاری سلێمانی و دەوروبەری ماوەیەك دوادەكەوێت.
بەپێی ڕاگەیەندراوی بەڕێوەبەرایەتیی ئاوی سلێمانی، ئەمڕۆ پاككردنەوەی وەرگری هێڵی یەكەمی ئاوی دوكان - سلێمانی لە قەشقۆڵی لە دەبە و چەند ماددەیەكی دیكە دەستپێكرا كە ساڵانە چەندین جار گرفت بۆ پڕۆژەكانمان دروستدەبێت و ئێمەش ناچاردەبین پڕۆژەكان ڕابگرین بۆ پاككردنەوەی لەو پاشەڕۆیانە.
هەر لە راگەیەندراوەكەدا هاتووە، بەو هۆیەوە دابەشكردنی ئاو بۆ شاری سلێمانی و دەوروبەری بۆ ماوەیەك دوا دەكەوێت و گرنگە و ئەركە لەسەر هەموومان كە سەرچاوەكانی ئاو پیس نەكەین.
#باشووری کوردستان