کوردستان

بێگەرد تاڵەبانی: لە دوو ڕۆژی داهاتوودا وەرگرتنی گەنمی جوتیاران دەست پێدەکات

03/06/2024
بێگەرد تاڵەبانی

دەنگوباس

وەزیری کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاوی حکومەتی هەرێم ڕایگەیاند، لە ماوەی دوو ڕۆژی داھاتوودا دەرگای سایلۆکان دەکرێنەوە بۆ وەرگرتنی بەرھەمی گەنمی ئەمساڵی جوتیاران.

بێگەرد تاڵەبانی وەزیری کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاوی حکومەتی هەرێم ڕایگەیاند، ئەنجامی گفتوگۆکانیان لەگەڵ عێراق لەبارەی وەرگرتنی گەنمی جوتیارانەوە ڕادەگەیەنن.

ئاماژەی بەوەشکرد، دەرگای سایلۆکان بۆ وەرگرتنی گەنمی جوتیاران دەکرێنەوە.

ئەمەش لە کاتێکدایە، بۆ ئەمساڵ حکومەتی ھەرێم داوایکردووە بەغدا زیاتر لە یەک ملیۆن تۆن گەنم وەربگرێت و وەکو باشوور و ناوەڕاستی عێراق مامەڵەیان لەگەڵدابکرێت.


#کشتوکاڵ
#باشووری کوردستان