دەنگوباس
سۆران عومەر ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ڕایگەیاند، پەسەندکردنی خشتەکانی بودجەی ساڵی ٢٠٢٤ بۆ هەرێمی کوردستان ئەوەی یەکلایی کردەوە کە پلە بەرزکردنەوەی فەرمانبەران و دامەزراندن بۆ هیچ چین و توێژێکی هەرێم ناکرێت.
ئاماژەی بەوەشکرد، ئەوەی بۆ مووچە دانراوە بەپێی بڕیاری دادگای فیدڕاڵیە، ئەویش پەیوەستە بەڕادەست کردنی داهاتی ناوخۆ و بەبانکیکردنی مووچە کە تاکو ئێستا جێبەجێکردنی بڕیاری دادگای فیدڕاڵی دەستی پێنەکردووە، چونکە حکومەتی هەرێم نایەوێت کێشەی مووچە بە تەواوی چارەسەر ببێت.
لەبارەی مووچەی هێزە ئەمنییەکانیشەوە ڕایگەیاند، بەهۆی بندیوار و ناوی دەرەوەی هەرێم بەغدا پارەی مووچە نانێرێت.
هاوکات هەر ئەمڕۆ، شاخەوان عەبدوڵا، جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ڕایگەیاند، لە خشتەکانی بودجەی 2024 مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان زامنکراوە.
#مووچە
#باشووری کوردستان