رۆژهەڵاتی ناوەراست

وەزیری گواستنەوەی عێراق: ڕێگای گەشەپێدان پڕۆژەیەکی تەواوکەری ئابوورییە

03/06/2024
وەزیری گواستنەوەی عێراق

دەنگوباس

وەزیری گواستنەوەی عێراق لەبارەی ڕێگای گەشەپێدانەوە ڕایگەیاند، "عێراق بە ئەورووپا دەبەستێتەوە و پڕۆژەیەکی تەواوکەری ئابوورییە".

ڕەزاق محێبس سەعداوی، وەزیری گواستنەوەی عێراق، ڕایگەیاند، پڕۆژەی "رێگای گەشەپێدان" کە عێراق لە ڕێگای تورکیاوە بە ئەورووپا دەبەستێتەوە، پڕۆژەیەکی تەواوکەری ئابوورییە بۆ وڵاتانی بەشداربوو لە جێبەجێکردنی پڕۆژەکە.

ڕەزاق محێبس سەعداوی لە میانی پێشوازیکردنی لە شاندێک کە لە ژمارەیەک کەسی ئەکادیمی، ڕۆژنامەنووس و بازرگان پێکھاتبوو ڕایگەیاند، ئەو وڵاتانەی کە بەشداری لە جێبەجێکردنی پڕۆژەی بازرگانی نێودەوڵەتی نێوان ئاسیا و ئەورووپا دەکەن، کاردەکەن لەسەر دانانی پێوەرێکی تەکنیکی بۆ پڕۆژەی "ڕێگای گەشەپێدان" و لێکۆڵینەوە لە جێگرەوەی دارایی بۆ پڕۆژەکە دەکەن.


#ئابووری
#عێراق