کوردستان

شاخەوان عەبدوڵا: مووچەی فەرمانبەران زامنکراوە

03/06/2024
شاخەوان عەبدوڵا

دەنگوباس

شاخەوان عەبدوڵا، جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ڕایگەیاند، لە خشتەکانی بودجەی 2024 مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان زامنکراوە.

وتیشی، ئەوەی ماوەتەوە بۆ مووچەی فەرمانبەران لەسەر حکومەتە کە پێوەی پابەندبێت، بڕە پارەی پێویستیش بۆ زیادکردنی خانەنشینی و مووچەی فەرمانبەران، لە دەسەڵاتی سەرۆک وەزیرانی هەرێمدایە.

ئەمەش لەکاتێکدایە، ئەمڕۆ خشتەی بودجەی ساڵی 2024ی عێراق لەلایەن پەرلەمانەوە پەسەندکرا، کە بودجەى عێراق بۆ 2024 زیاتر لە 211 تریلیۆن دینارە کە نزیکەى 12 تریلیۆن دینارى بەراورد بە ساڵى 2023 زیاتر بووە، لەو بڕە پارەیە 20.9 تریلیۆن دینارى پشکى هەرێمى کوردستانە بۆ ساڵێک، کە نۆ ترلیۆن و 55 ملیار دینارى بۆ مووچەیە.

هاوکات هەر ئەمڕۆ شوان محەمەد، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان ڕایگەیاند، فەرمانبەرانی ئێمە لە هەرێمی کوردستان زۆر ماندوون، بە هەمواری یاسای بودجە گرفتی مووچەی مووچەخۆران چارەسەر دەبێت، بە بەشداریکردنی بانکی TBI کێشەی بە بانکیکردنی مووچەش چارەسەر دەبێت.
 


#ئابووری
#مووچە
#باشووری کوردستان