دەنگوباس
ئیدارەی سەربەخۆی ڕاپەڕین هەلی دامەزراندن بۆ 24 دەرچووی زانكۆ و پەیمانگا ڕادەگەیەنێت.
فەرمانگەی میدیا و زانیاریی حكومەتی هەرێم ڕایگەیاند، ئەنجومەنی ڕاژەی گشتی، بە هەماهەنگی لەگەڵ وەزارەتی تەندروستی، 24 دەرچووی پسپۆڕییەكانی (پەرستاری زانكۆیی) و (یاریدەدەری سڕكار) بە شێوەی گرێبەست بۆ بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی تەندروستیی ڕاپەڕین دادەمەزرێنێت.
ئاماژەی بەوەشکرد، دەرچووانی زانكۆ و پەیمانگا لە پسپۆڕییەكانی ئاماژەپێدراو كە نیشتەجێی سنووری ئیدارەی سەربەخۆی ڕاپەڕینن، دەتوانن لە ڕێگای فۆڕمەوە داواكاریی دامەزراندن پڕبكەنەوە.
فەرمانگەی میدیا و زانیاری دەرچووانی زانکۆش ئاگادار دەکاتەوە کە دوا وادەی ناردنی فۆڕمی داواكاری لە 15 ئەم مانگەوە دەبێت.
پڕکردنەوەی فۆڕمەکە لە لینکەکەدایە:
https://forms.gle/aikKko9p9cajXgDc7
#باشووری کوردستان