کوردستان

فێڵێکی حکومەتی هەرێم لە پێدانی ڕسوومات بە بەغدا ئاشکرادەبێت

03/06/2024

دەنگوباس
حکومەتی هەرێمی کوردستان بڕیاریداوە تەنیا ئەو ڕسووماتانە بداتە بەغدا، کە پارەکانیان هاوتایە لەگەڵ ڕسوومات لەگەڵ حکومەتی عێراق.

بەگوێرەی بەدواداچوونێکی دەنگوباس، لەئێستادا حکومەتی عێراق تابلۆی ئۆتۆمبێل بە 30 هەزار دینار دەداتە شۆفێران کە تەنیا 20 هەزار دیناری پارەی تابلۆکەیە و 10 هەزار دیناری پارەی بەستنەکەیە، بەڵام هەمان تابلۆ لە هەرێمی کوردستان لەلایەن بەڕێوەبەرایەتییەکانی هاتووچۆوە بە 65 هەزار دینار دەدرێتە شۆفێران جگە لە 10 هەزار دینار بۆ کرێی بەستن، کۆی گشتییەکەی دەکاتە 75 هەزار دینار.

دەنگوباس زانیاریی ئەوەی دەستکەوتووە، حکومەتی هەرێمی کوردستان دەیەوێت مانگانە لەو ڕسووماتە تەنیا 30 هەزار دینار بداتە بەغدا، هاوکات 35 هەزار دینارەکەی دیکە ناداتە بەغدا.

جگە لەو ڕسووماتە، هەر ڕسووماتێکی دیکە لە هەرێمی کوردستان جیاوازیی لەگەڵ بەغدا هەبێت، حکومەتی هەرێم تەنیا ئەو پارەیە دەنێرێت کە لە بەغداش بەهەمانشێوەیە و لەبەرامبەردا زیادەی ڕسووماتەکە نانێرێت.
#باشووری_کوردستان