دەنگوباس
کەمێك پێش ئێستا لیژنەى دارایی پەرلەمانی عێراق دەنگى بە خشتەى بوودجەى 2024 دا.
ئەمڕۆ دووشەممە لیژنەى دارایی پەرلەمانی عێراق بەبێ ئامادەبوونى سەرۆکى لیژنەکە دەنگى لەسەر خشتەى بودجەى 2024 داوە، بڕیاریشە خشتەکە بۆ پەسەندکردن بخرێتە بەردەست پەرلەمانتارانی عێراق.
هاوکات لیژنەى دارایی پەرلەمانی عێراق راپۆرتێک لەبارەى وردەکاریى ئەو خشتەیە ئامادە دەکات بۆ ئەوەى لە کۆبوونەوەى پەرلەماندا بخرێتەڕوو بەر لەوەى دەنگى لەسەر بدرێت.
هەر لەو کۆبوونەوەیەدا لیژنەى دارایی پەرلەمان دەسەڵاتى بە محەمەد شیاع سودانی، سەرۆک وەزیرانی عێراق داوە تاوەکو بڕى دوو تریلیۆن دینار گواستنەوە لە خشتەى بوودجە ئەنجامبدات بۆ پارێزگاکانی ناوەڕاست و باشووری عێراق.
#عێراق