رۆژهەڵاتی ناوەراست

"موقتەدا سەدر دەست بە جیهاد دەکات"

03/06/2024

دەنگوباس
پەرلەمانتارێكی پێشووی عێراق کە کەسێکی نزیك لە موقتەدا سەدر، ڕێبەری ڕەوتی نیشتمانیی شیعەیە دەڵێت، سەدر دەست بە جیهاد دژی ئەمریکا دەکات.

فەتاح شێخ، کەسایەتی نزیك لە موقتەدا سەدر لەمیانی لێدوانێکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، موقتەدا سەدر دەستی بە مقاوەمەی سیاسی کردووە، کە جیاوازە لە گروپی مقاوەمەی چەکداریی.

بەوتەی فەتاح شێخ، سەدر دەیەوێت لە ڕووی دەست بە جیهاد لە دژی ئەمریکا بکات و دروشمی داخستنی باڵیۆزخانەی واشنتۆنی لە بەغدا بەرز کردووەتەوە.

ئەو کەسایەتییەی نزیك لە سەدر باسی لەوەشکردووە، داواکارییەکەی سەدر بۆ داخستنی باڵیۆزخانەی ئەمریکا و ڕۆیشتنی باڵیۆزەکەیان لە عێراق بابەتێکی شەرعییە، پێویستە حکومەتەکەی سودانی کاربکات بۆئەوەی باڵیۆزخانەی ئەمریکا تەنیا ئەرکی دیبلۆماسی هەبێت، نەك ببێتە "جێبەجێکاری ئەجێندای کیانی سەهیۆنیەت".

دوای کۆنترۆڵکردنی شەقام لەلایەن سەدرەوە و دەرهێنانی لەژێر دەستی هێزە شیعەکانی دیکە، موقتەدا سەدر مەبەستیەتی کەیسی مقاوەمە لەژێر دەستی میلیشیا شیعەکانی نزیك لە ئێران دەربهێنێت.
#عێراق