دەنگوباس
دادگا بڕیاری کۆتایی لەبارەی دۆسیەی یاسایی نێوان دکتۆر هەورامان و عەتا ئەحمەد دەرکرد.
دکتۆر هەورامان گەچێنەیى، مامۆستای ئاینیی لەبارەی یەکلایی بوونەوەی دۆسیەکەی لە دادگا لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، لە ڕێکەوتی ٢٠٢٣/٧/٦ کەسێک بە ناوی “عەتا ئەحمەد” لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا لە شاری سلێمانی ڕایگەیاند، کە من ٢٥ دەفتەر دۆلار پارەی ئەوم خواردووە و فێڵم لێکردووە، کە من سەرلەبەری ئەو تۆمەتانە ڕەتدەکەمەوە و بە بوختانی دەزانم.
ئاماژەی بەوەکرد، خۆشبەختانە دادگا بێتاوانی ئێمەی سەلماند لەبارەی سکاڵاکەی عەتا ئەحمەد و ڕایگەیاند، کە تۆمەتەکان هیچ بنەمایەکی ڕاست و دروستی نییە و بەڵگەی نییە، هەر بۆیە نەیتوانی لە ڕووی یاساییەوە ئەو تۆمەتانە بسەلمێنێت کە ئاڕاستەی کردبووم.
#باشووری کوردستان