کوردستان

تەرمی ژن و پیاوێك لە نێو ئۆتۆمبێلێکدا بە كوژراوی دۆزرانەوە

02/06/2024

دەنگوباس

ئەمرۆ لە لۆفەكانی زینی وەرتێ لەناحیەی وەرتێ تەرمی ژن و پیاوێك بەكوژراوی دۆزرانەوە كوژراوەكان ئاسەواری گولەیان بەسەرەوەیە، بەڵام تاوەكو ئێستا ناسنامەیان دیارنییە و هۆكاری ڕووداوەكەش ئاشكرا نەكراوە.

لەبارەی ڕووداوەکەوە پۆلیسی سۆران ڕایگەیاندووە، کە تا ئێستا لە لێكۆڵینەوە بەردەوامە و هیچ زانیارییەكیان لەسەر ڕووداوەكە بڵاو نەكردووەتەوە، کە ئایا هۆكاری كوشتنەكە خۆ كوژییە یاخود كوژراون.

بەپێی زانیارییەكان، تەمەنی پیاوە كوژراوەكە 32ساڵە و هەڵگری ڕەگەزنامەی بەریتانییە و ژنەکەش تەمەنی 27 ساڵە، دیار نییە کە چ پەیوەندییەک لەنێوان هەردوو کوژراوەکە هەیە، کەسوکاری هیچ کامێکیان نەدۆزراوەتەوە.

هاوكات تەرمەكان ڕەوانەی پزیشكی دادی سۆران كراون بۆ پشكنین، دوای ڕووداوەكەش هێزە ئەمنییەكان ڕێكاری ئەمنی توندیان لەناوچەكە گرتەبەر بەتایبەتی لە بازگەكانی وەرتێ و بازگەی دۆڵی شاوری بۆ گەورەنەبوونی ڕووداوەكە.


#باشووری کوردستان